‌ڤاکسینێک خانمان دەپارێزێت لە شێرپەنجەیەکی مەترسیدار

وێستگە ستایل-

گۆڤاری Times of India ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر ئەو بیرۆکانە بڵاوکردۆتەوە کە لەبارەی ڤایرۆسی HPV دەوترێت و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە خانمان بە وەرگرتنی ڤاکسین هەتا تەمەنی 45 ساڵی دەتوانن خۆیان لە توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە بپارێزن.

لەئێستادا خانمان زیاتر چاوکراوەن لەبارەی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم ڤایرۆسە و مەترسییەکانی و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستیان، هەروەها وەرگرتنی ڤاکسین هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە لەسەر تەندروستی تەواوی خانمان لە جیهاندا.

ئەو جۆرە ڤاکسینەی ئێستا هەیە مەترسی توشبوون بە 7 زنجیرەی باوی ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە لەگەڵ دوو جۆری کەمتر مەترسیدار کە هەمویان هۆکارن بۆ دروستبوونی بالوکە لە کۆئەندامی زاوزێی خانمان، بەو پێیەی کە ڤاکسینەکە 70-80% مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی HPV کەمدەکاتەوە.

پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە هەمووان بەبێ جیاوازی ڕەگەز لەگەڵ دەستپێکی چالاکی سێکسی باشترە ئەم ڤاکسینە وەربگرن، بە باشی دەزانن کچان لەتەمەنی 9-14ساڵیەوە ئەم ڤاکسینە وەربگرن بۆ ئەوەی مەترسی توشبوونیان بەشێرپەنجەی ملی منداڵدان کەم ببێتەوە، ئەو خانمانەی تەمەنیان لەنێوان 24-45 ساڵە ئەگەر توشی ئەم ڤایرۆسە نەبووبن ئەوە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.


PM:02:48:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌