چەند ڕێنماییەکی گرنگ لەگەڵ گەڕانەوە بۆ خوێندنگە
وێستگە ستایل-
لەگەڵ گەڕانەوە بۆ خوێندنگا چەند ڕێنماییەکی زۆر گرنگ لەلایەن پزیشکی مناڵانەوە کە پێویستە جێبەجێیان بکەین، ئەوانیش ئەمانەن:
1- دیاریکردنی کاتی نوستن و پابەندبوون بە نوستن لە کاتژمێر9-8: پێویستە کاتژمێرەکانی خەوی شەوانە بەگوێرەی تەمەنی مناڵەکە گونجاوبێت تاوەکو لە ڕۆژدا لەکاتی چوون بۆ خوێندنگا چالاکبێت و تەرکیزی باشبێت.
2- دەست شتن و پاکوخاوێنی: لەکاتی گەڕانەوە بۆ خوێندنگا نەخۆشی و پەتاکان زۆر زوو بڵاودەبنەوە، هەربۆیە منداەاکان پێویستە فێر بکرێن کە دەستەکانیان بە جوانی بشۆن و لەکاتی کۆکە و پژمە کلێنس بگرن بە دەمیانەوە.
3- خواردنی تەندروست: پێویستە منداڵان بەبێ ژەمی بەیانیان نەچنە خوێندگا چونگە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئاستی تێگەشتن و زیرەکی مناڵەکە، وە گەر توانرا سوکە ژەمێکی تەندروست لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ نێوانی وانەکان.
4- کەمکردنەوەی فشار و سترێس لەسەر مناڵەکە، چونکە لە خوێندنگا منداڵەکە ڕوبەڕوی فشاری زۆر دەبێتەوە هەم لە ڕوی خوێندن و تێکەڵبودنی کۆمەڵایەتی لەگەڵ منداڵیکەدا و هەروەها بەجێهێشتنی دایک و باوکی، هەربۆیە پێویستە ڕۆژانە بە هێمنی قسە لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت بۆ باسکردنی هەر گرفتێکی.
PM:12:15:15/10/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه