کاریگەری چارەسەرە کیمیاییەکان لەسەر هێلکەدان و توانای دووگیانی خانمان چییە؟
وێستگە ستایل-
چارەسەری کیمیایی دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر هێلکەدان و توانای دووگیانبوون هەبێت، ئەمەش بەندە بە چەند هۆکارێکی گرنگەوە، دەرمانی چارەسەری کیمیایی خانەکانی دابەشبوونی خێرا دەکەنە ئامانج، هێلکەکان لە هێلکەدانەکاندا بە خێرایی دابەش دەبن و پێدەگەن، لەم باسەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون باس لە کاریگەرییە خراپەکانی چارەسەرە کیمیاییەکان دەکات لەسەر هێلکەدانەکانی خانمان، کە ئەمانەن:
1- تێکچوون یان لەدەستدانی هێلکە.
2- کەمبوونەوەی مەخزونی هێلکەدان (ژمارەی هێلکەکانی ماوەتەوە).
3- گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە ئەنجامی لەکارکەوتنی هێلکەدان.
- کاریگەری چارەسەری کیمایی لەسەر توانای منداڵبوون:
1- کاریگەری کورتخایەن: لەوانەیە سوڕی مانگانە لە کاتی چارەسەرکردندا بوەستێت بە شێوەیەکی کاتی، هەندێک لە خانمان لە ماوەی چەند مانگێکدا دوای چارەسەری کیمیایی سوڕی ئاسایی خۆیان دەگەڕێتەوە.
2- کاریگەری درێژخایەن: ئەگەر زۆرێک لە هێلکەکان لەناوبچن، دەبێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانەی پێشوەختە واتە لەدەستدانی هەمیشەیی هێلکەدان و نەزۆکی.
- بژاردەکانی پاراستنی توانای منداڵبوون پێش چارەسەرکردن ئەمانەن:
1- بەستنی هێلکە (هێلکەی بەستوو).
2- بەستنی شانەکانی هێلکەدان.
PM:12:09:15/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه