‌پشکنینێکی خوێن 10 ساڵ زووتر دەستنیشانی شێرپەنجە دەکات

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە کە لە لایەن پەیمانگای Mass General Brigham ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە دەریدەخات کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی زانستی پزیشکیدا توانراوە پشکنینێکی خوێن بدۆزرێتەوە کە توانای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی سەر و ملی هەبێت 10 ساڵ بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان.

ئەم توێژینەوە گرنگە لە گۆڤاری "Journal of the National Cancer" بڵاوکراوەتەوە، دەرەنجامێکی دڵخۆشکەری هەیە، بەو پێیەی کە دەکرێت لە ڕێگەی پشکنینی ڤایرۆسی "HPV"ییەوە کە بەرپرسیاری نزیکەی %70 ی شێرپەنجەکانی سەر و ملە دەستنیشانی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە خەتەرناکە بکرێت.

جێگەی باسە ئەم پشکنینە دەتوانێت 10 ساڵ بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان دەستنیشانی شێرپەنجە بکات، هەربۆیە توێژەران بە گرنگییەوە لەم دەرەنجامە دەڕوانن و پێیان وایە ئەم دۆزینەوەیە دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا.

چیدیکە ڤایرۆسی مەترسیداری HPV نابێتە هۆکاری مردنی کەسانی گەنج بە هۆی دووچاربوونیان بە شێرپەنجەی مەترسیداری سەر و مل، ئەمەش لای خۆیەوە هیوابەخشە بۆ مرۆڤایەتی.


AM:11:59:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌