‌توێژینەوەیەک: وازهێنان لە جگەرەکێشان لاوازبوونی خانەکانی مێشک دوادەخات

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕ لە زانکۆی کۆلدیج لە لەندەن ئەنجامدراوە تیایدا سوود و کاریگەری وەستاندنی کێشانی جگەرە خراوەتە ڕوو.

لەم توێژینەوەیەدا کۆمەڵێک کەس بەشداریان کردووە بەشێک لەوان لەماوەی توێژینەوەکە دەستبەرداری کێشانی جگەرە بوون و بەشێکی دیکە بەرداوام بوون.

توێژەرەوەکان باسیان لەوە کردووە پەیوەندی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان کێشانی جگەرە و توانای فێربوونی مێشک، هەروەها ئەنجامەکان سەلماندویانە دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان توانای یادەوری مێشک و قسەکردن باشتر دەکات، هەربۆیە کەسانی جگەرەکێش هەتاکو زووتر دەستبەرداری کێشانی جگەرە ببن باشترە، بەڵام ئەم بڕیارە ئەگەر لە تەمەنی 50 ساڵ و پاش ئەوەش بدرێت هەر کاریگەری دەبێت.

پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە کە وازهێنان لە کێشانی جگەرە چەند سوودی بۆ جەستە هەیە ئەوەندەش بۆ مێشک و دەروون  بۆ ئەوەش داوا لە کەسانی جگەرەکێش دەکەن زوو بڕیار بدەن لە کێشانی جگەرە دوور بکەونەوە.


AM:11:12:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌