‌فەقەرات چییە و چۆن دەزانین تووشی بووین؟

وێستگە ستایل-

فەقەرات ئاماژەیە بۆ ئازارێک کە لە کڕکڕاگەکانەوە سەرچاوە دەگرێت واتە ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت یان ئەو پێکهاتانەی کە پەیوەندییەکی نزیکیان پێیان هەیە وەک بەستەرەکان، جومگەکان، ماسولکەکانی دەوروبەر، زۆرجار بە ئازاری پشت وەسف دەکرێت لە لای مل یان بەشی سەرەوەی پشت یان خوارەوەی پشت بەپێی ئاستەکە.

- دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت: 
1- پەستان (بەرزکردنەوەی شتی قورس، خراپی دۆخی جەستە).
2- کێشەی دیسک (فتقی دیسک یان ئینزلاق).
3- هەوکردنی جومگەکان .
4- پووکانەوەی ئێسک.
5- هەوکردن بۆ نموونە، هەوکردنی فەقەرەکان.
6- وەرەم یان شێرپەنجەی بڵاوبووە لە شوێنێکی تری جەستەوە.

- چۆن بزانین فەقەراتمان هەیە؟
1- ئازاری ناوچەیی لە پشت (مل، ناوەڕاستی پشت، یان خوارەوەی پشت).
2- هەستی سووتانەوە کە بڵاودەبێتەوە بۆ قاچ و قۆڵەکان بەهۆی فشار لەسەر دەمارەکان .
3- ڕەقبوون بەتایبەتی بەیانیان یان دوای پشوودان.
4- ئازارێک کە لەگەڵ جوڵە، بەرزکردنەوە، یان دانیشتنێکی درێژخایەن خراپتر دەبێت.

- نیشانە مەترسیدارەکان، کە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:
1- ئازارێکی توندی بەردەوام بە پشوودان چاک نابێت.
2- ئازار لە شەودا یان خەبەرت کاتەوە.
3- نیشانەکانی دەمار: سڕبوون، لاوازی، سەختی ڕۆیشتن، کێشەی میزڵدان/ریخۆڵە.
4- تا، دابەزینی کێش (ئاماژەی هەوکردن یان شێرپەنجەیی دەکات).
5- ئازاری لەناکاو دوای زەبرێکی بچووک لە کەسانی بەساڵاچوودا (ئەگەری شکان بەهۆی پووکانەوەی ئێسکەوە زیاترە).


PM:07:35:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌