کەی پێویستە پشکنینی چەورییەکان ئەنجام بدرێت؟
وێستگە ستایل-
پشکنینی چەوری خوێن یەکێکە لە پشکنینە گرنگەکان و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن لە ئەنجامدانی پێشوەختەی بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی خۆیان و کەمبوونەوەی ئەگەری دووچاربوون بە ماکە خراپەکانی.
- پیاوان: لە تەمەنی 35 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.
- ژنان: لە تەمەنی 45 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.
بۆ ئەوانەی فاکتەری مەترسییان هەیە (وەک):
1- مێژووی خێزانی نەخۆشی دڵ.
2- شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، قەڵەوی.
3- جگەرەکێشان.
4- نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
5- کێشەی گورچیلە یان غودەی دەرەقی.
- پێویستە زووتر پشکنینەکە بکرێت و بە بەردەوامی دووبارە بکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایی پزیشک.
- بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینە باشتر وایە چارەخواز 10 بۆ 12 سەعات نانی نەخواردبێت.
PM:07:31:14/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه