تەمەنی باوک تەندروستی کۆرپە دیاریدەکات
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە دەکرێت تەمەنی باوک کاریگەری هەبێت لەسەر دەرەنجامی تەندروستی کۆرپە بە هۆکاری ڕوودانی بازدانە بۆماوەییەکان لە تۆوی پیاودا.
بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی Nature، ڕوودانی ئەم بازدانە بۆماوەییانە لە تۆوی پیاودا هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی پیاواندا، بە جۆرێک کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەری بازدانەکان زیاددەکات.
جێگەی باسە هەندێک لە بازدانەکان بە سوودی پیاوان کۆتای دێت لە ماوەی بەرهەمهێنانی تۆودا، بەڵام هەندێکی دیکەیان دەبنە هۆی گۆڕانکارییە مەترسیدارەکان لە ناوکە ترشی DNA دا.
توێژەران لە دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیەدا کە لەسەر 81 خۆبەخش ئەنجامیاندابوو بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێژەی %2 ی تۆوی ئەو پیاوانەی کە لە 30یەکانی تەمەنیاندان هەڵگری بازدانە بۆماوەییەکانە کە هۆکارن بۆ نەخۆشی، هەروەها ئەم ڕێژەیە بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی %5-3 لە پیاوانی تەمەن 43 بۆ 74 ساڵ و %4.5 لە پیاوانی تەمەن 75 ساڵ و گەورەتردا.
PM:03:18:14/10/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه