تەندروستی جیهانی: ئاگاداربن بەکتریایەکی مەترسیدار بڵاوبۆتەوە
وێستگە ستایل-
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگایداوە لە بڵاوبونەوەی جۆرێک بەکتریا کە توانای کەمکردنەوەی کاریگەری دەرمانی دژە هەوکردنی دەبێت .
ئیڤان هوتین بەڕێوبەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت "ئەم ئەنجامانە زۆر ترسێنەرن چونکە کاریگەری دەرمانی دژە هەوکردنەکان لاواز دەکات، بەوەش ژیانی هاوڵاتیان لە مەترسیدا دەبێت".
گەشەسەندنی بەکتریا و بەهێزبونی دژی ئەو دەرمانەی کە بۆ چارەسەرکردنی بەرهەمهێندراوە هۆکارە بۆ ئەم حاڵەتە، ئەوەش هۆکارەکەی زۆر و بەردەوام بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردنە بەبێ ڕێنمایی پزیشک.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەم ڕێکخراوە بەکتریا بەهێزبووەکان دژی دەرمانەکانی دژە هەوکردن بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە گیان لەدەستدانی نیو ملیۆن هاوڵاتی و بەژدارە وەک هۆکارێکی ناوەندی بۆ گیان لەدەستدانی 5 ملیۆن هاوڵاتی ساڵانە لەسەرتاسەری جیهان.
هاوکات لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە ئێستادا بەکتریاکان بەرگریان بۆ دروستبوە بۆ 22 جۆری دەرمانەکانی چارەسەر هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ و کۆئەندامی هەرس و هەوکردنی خوێن .
PM:02:58:14/10/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه