‌توێژینەوەیەک چوار هۆکاری سەرەکی جەڵدەی دڵ ئاشکرا دەکات

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەوەیەکی بەرفراوان %99  ی هۆکارەکانی جەڵدەی دڵ ی ئاشکراکردووە، ئەوەش هەوڵێکی پسپۆڕانە بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان لەم گرفتە تەندروستییە بپارێزن.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری "ساینس ئەلێرت" بڵاویکردۆتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە لەم توێژینەوەیەدا داتا لەسەر 9 ملیۆن هاوڵاتی لە چەندین وڵاتی جیاواز وەرگیراوە و دەرکەوتووە هەرکەسێک کە توشبووی نەخۆشی دڵە یان جەڵدە لێیداوە یەکێک لەو هۆکارانە هەبووە بۆتوشبوونی.

ئەو چوار هۆکارەش بریتین لە بەرزی پەستانی خوێن، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی شەکری خوێن و جگەرەکێشان، تەواوی ئەم هۆکارانە ئەگەری توشبونی خانمان و پیاوان بەنەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی دڵ زیاد دەکات بەتایبەت بەرزی پەستانی خوێن یەکەم و سەرەکی ترین هۆکارە.

دکتۆر فلیپ لە زانکۆی گرین لاند لەم بارەیەوە دەڵێت "هەبوونی یەک دانە لەم هۆکارانە یان چەند دانەیەک بەیەکەوە هۆکارە بۆ ئەوەی کەسەکە %100 توشی نەخۆشی دڵ یان جەڵدەی دڵ ببێت".

ئامانج لەم توێژینەوەیە ڕێگری کردنە لە توشبوون بەم گرفتە تەندروستییە لەڕێی چارەسەرکردن یان ڕێگری کردن لە توشبوون بە حاڵەتەکانی دیکە و کۆنترۆڵکردنی تەندروستی تاک.


PM:01:44:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌