‌کۆنیشانەی داون نامێنێت؟

وێستگە ستایل-

دیاردەی داون كە یەكێكە لە شێواوییە زگماكییە دیارەكان، بەهۆی بوونی كرۆمۆسۆمێكی زیادە لەپاڵ جووت كڕۆمۆسۆمی ژمارە 21ـی مرۆڤ دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆرپەلەیەك كە دواكەوتنی ژیری و تێگەیشتن و فێربوونی هەیە لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی روونی جەستەیی كە بە ئاسانی دەناسرێنەوە، رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا دیاردەكە بوونی نەمێنێت.

زانا ژاپۆنییەكان رایانگەیاندووە كە توانیویانە بە سەركەوتوویی كڕۆمۆسۆمە زیادەكەی پاڵ جووت كڕۆمۆسۆمی 21 لاببەن، ئەمەش لە كارێكی تاقیگەیی ورددا لەڕێی بەكارهێنانی تەكنیكێكی تەكنەلۆجیی پێشكەوتووەوە.

ئەمەش هەنگاوێكی زانستی دەگمەن و مەزنە بەرەو رێگری لە دروستبوونی كۆرپەی تووشبووی داون، بەڵام هێشتا لەسەر خودی مرۆڤ تاقی نەكراوەتەوە و هەندێكی ماوە بگاتە ئاستی بەكارهێنانی وەكو چارەسەر.


AM:11:43:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌