چەند ڕێنماییەک بۆ بنیاتنانی کەسایەتی منداڵ
وێستگە ستایل-
كەسایەتی مرۆڤ لەسەرەتای ژیانی منداڵی دیاری دەكرێت و دەوروبەر و پەروەردە ڕۆڵی زۆر گرنگ دەبینێت لە بنیاتنانی كەسایەتی منداڵدا، ئەم حەوت خاڵە کەسایەتی بەهێزی منداڵ بنیات دەنێت:
1- ناوەندێكی خێزانی ئارام: گرفتی خێزانی كار لە كەسایەتی و دەروونی منداڵ دەكات و گەورەترین هۆكاری پەشۆكانی دەروونی منداڵە، لەبەرامبەردا خێزانی ئارام و بێ كێشە بڕواو دڵنیایی لە دەروونی منداڵدا دروست دەكات و كەسایەتی دوا ڕۆژی بەرە و پێش دەبات.
2- شێوازی گفتوگۆ بەكاربهێنە: شێوازی گفتوگۆ باشترین ڕێگای هەڵسوكەوت كردنە لەگەڵ منداڵ بەهۆی ئەم شێوازەوە منداڵ هەست دەكات كەسێكی هۆشیارە و ئەمەش كەسایەتیەكی هۆشیار و هاوسەنگی دوا ڕۆژی لێ بەرهەم دێت.
3- یارمەتی فێربوونی بدە: زانست كەسایەتی رۆشنبیر و شارەزا بنیات دەنێ یارمەتی منداڵەکەت بدە لە فێركردن و شتە قورسەكانی بەشێوەیەكی ئاسان پێ بڵێ، هاوار و دەنگە دەنگی لەگەڵ مەكە چونكە وا دەكات منداڵ بێزی لە زانست بێتەوە.
4- برەو بە بەهرەکانی بدە: هانی منداڵەكەت بدە بەهرەی بە تایبەت بە خۆی هەبێت بۆنمونە ئەگەر حەزی لە وێنەیە هانی بدە زیاتر فێربێت و بەهەمان شێوە.
5- هانی بدە بخوێنێتەوە : خوێندنەوەی منداڵ توانای داهێنان لای منداڵ زیاد دەكات و گەشەی پێدەدات، بیر و هزری فراوان دەكات و زانیاریەكانی فراوان دەكات ئەمەش كەسایەتی بەهێز بنیات دەنێ.
6- پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێزبكە: دەكرێت منداڵ ببرێت بۆ باخچە و لەگەڵ منداڵانی تر تێكەڵ ببێت ئەگەر بینیت منداڵەكەت حەزی لە تەنهاییە بینێرە باخچەی ساوایان.
7. باوەڕبەخۆ بوونی منداڵەكەت زیاد بكە: بۆ ئەوەی منداڵ خاوەن كەسایەتیەكی تەواو بەهێزبێت دەبێت باوەڕی بەخۆی هەبێت، ئەمەش بەوە دەبێت ئازاد بكرێ لە دەربڕینی بۆچونەكانی، داوای بۆچونی منداڵەكەت بكە دەربارەی هەندێ شت، لەبەردەم خەڵك هەندێ جار ستایشی بكە، هەندێ ئەركی پێ بسپێرە وەك ڕێكخستنی ژورەكەی، هاوكاری كردنی خوشك و براكانی .
AM:11:38:13/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه