‌خواردنەوەیەک دەتپارێزێت لە چەوری سەر جگەر

وێستگە ستایل-

دەرەنجامی توێژینەوەیەک کە لە لایەن پسپۆڕانی زانکۆی کاگۆشیمای یابانییەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی چای سەوز یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە دووچاربوون بە چەوری سەر جگەر.

لای خۆیەوە گۆڤاری Food & Function ی زانستی دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوە زانستییەی بڵاوکردۆتەوە و ئامەژە بەوە دەدات کە خواردنەوەی چای سەوز کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر کەمدەکاتەوە و یارمەتی مێتابۆلیزمی چەورییەکانی جەستە دەدات.

- کاریگەری خواردنەوەی چای سەوز لەسەر جگەر بەم جۆرەیە:
1- ڕێژەی چەوری و ئەو ئەنزیمانە کەمدەکاتەوە کە زیان بە جگەر دەگەیەنن.

2- یارمەتی کردنە دەرەوەی چەوری سیانی دەکات لە جەستە.

3- هانی ئەنزیمەکانی جگەر دەدات بۆ تێكشکاندنی چەورییەکان و بەرهەمهێنانی چەوری لە لایەن جگەرەوە کەمدەکاتەوە.


AM:11:17:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌