‌توێژینەوەیەک: شیرپێدانی سروشتی منداڵان لە نەخۆشی دەپارێزێت

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەدا ئاشکرابووە کە شیرپێدانی سروشتی بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 6 مانگ دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری منداڵی ساوا و ڕێگریکردن لە دووچاربوون بە هەوکردنەکان.

توێژەران لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی شیری دایک بۆ تەندروستی منداڵ توانیویانە دەرگایەکی نوێ بە ڕووی باشترکردنی تەندروستی منداڵان واڵا بکەن و دایکان هۆشیاربکەنەوە لە سوودەکانی شیرپێدانی سروشتی.

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن هەریەکە لە پەیمانگا زانستییەکانی MCRI و Baker Heart and Diabetes ی پزیشکی بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین پەیمانگای توێژینەوەی زانستی تیشک ئەنجامدراوە و تیشک دەکاتە سەر کەمی ڕێژەی هەوکردن و نەخۆشییەکان لەو منداڵانەی کە بە شێوەیەکی تەندروست شیری دایکیان وەرگرتووە.

جێگەی باسە ئەم توێژینەوە فراوانە لەسەر نزیکەی 900 منداڵی ساوا بە ئەنجام گەیەندراوە و بۆ ماوەی 12 مانگ هەڵسەنگاندەکان بەردەوام بوون، دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە شیری دایک کاریگەرییەکی یەکجار گەورەی هەیە لە پاراستنی منداڵ و ڕێگریکردن لە هەوکردن و کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی وەک شەکرە، ڕەبۆ و هەستیاری لە منداڵاندا.


AM:10:55:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌