هۆکار و چارەسەری ڕشانەوەی منداڵی ساوا چییە؟
وێستگە ستایل-
ڕشانەوەی منداڵی ساوا کێشەیەکی زۆر باوە لە منداڵی ساوا لەیەکەم 6 مانگی تەمەنیان، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەرچەی سەرەوەی گەدە بەتەواوی گەشەی نەکردووە و کاتێک شیرەکە دەڕواتە ناو گەدەوە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ناو سوورێنچک (ڕێڕەوی خواردن لەدەمەوە بۆ گەدە).
منداڵەکە لەدوای زۆربەی شیر خواردنەکان دەڕشێتەوە و دایکەکە زۆر ناڕەحەت دەبێت، جگە لەوەی کە پێویست دەکات بەردەوام جلی خۆی و منداڵەکەی بگۆڕێت و دەترسێت لەوەی کە منداڵەکەی سوودی لە شیرەکە نەبینیبێت و تێر نەبوبێت.
بەزۆری لەدوای تەمەنی 6 مانگی نامێنێت، بڕێکی کەمیان ڕەنگە تاکو تەمەنی ساڵ ھەر بەو شێوەیە بن و دواتر باش دەبن.
- چارەسەری ئەم حاڵەتە بریتییە لە:
1- بەزۆری پێویستی بەچارەسەر نییە و کە گەورتر دەبن چاک دەبن.
2- کە شیری قوتو بخوات باشترە جۆرێکی باشی بۆ بەکاربھێنێت و ھەندێک جار وا پێویست دەکات شیری تایبەتی بۆ بەکاربھێنرێت.
3- لەدوای ھەموو شیر خواردنێک پێویستە دایک منداڵەکە بداتە سەر شانی و قلپی پێ بداتەوە.
- پێویستە پزیشک بیبینێت ئەگەر:
1- ڕشانەوەکە زۆر بوو، منداڵەکە کێشی زیادی نەکردبێت.
2- منداڵەکە پیسایی نەکات و گریانێکی زۆری ھەبێ.
3- پیسایی خوێنی لەگەڵ بێت.
PM:08:20:11/10/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه