سەرەکیترین ئەو خۆراکانەی کە بەسوودن بۆ کرداری هەرس
وێستگە ستایل-
زۆر گرنگە کە گرنگی بەخواردنی ئەو خۆراکانە بدرێت کە نابنە هۆی هەڵئاوسان و درووست بوونی غازات و دڵەکزێ، لەبەرئەوەی ئەگەر خواردنی هەرخۆراکێک ئەم کێشانە درووست بکات ئەوا ڕەنگە لەڕووی تەندرووستیەوە گونجاو نەبێت و زیان بەکرداری هەرست بگەیەنێت، بۆ ڕزگاربوون لەم کێشانە گرنگی بەخواردنی ئەم خۆراکانە بدە:
1- زەنجەبیل: زەنجەبیل دژە هەوکردنە، دژە بەکتریایە، هەروەها یارمەتی کرداری هەرس دەدات و دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاوسان و غازاتی سک.
2- نەعنا: یاریدەدەرێکی باشی کرداری هەرسە و هەروەها دژە هەوکردن و دژە ژەهراویە.
3- ماست: ماست بەیەکێک لەوخۆراکانە دادەنرێت کە ڕێژەیەکی زۆر بەکتریای سوودبەخشی تێدایە یارمەتی ئاسان کردنی کرداری هەرس دەدەن.
4- پەتاتەی شیرین: پەتاتەی شیرین سەرەڕای ئەوەی بەسوودە بۆ پێست هەروەها یارمەتی کرداری هەرسیش دەدات.
5- ئەڤۆگادۆ: خواردنی ئەڤۆگادۆ یارمەتی پاراستنی تەندروستی کرداری هەرس دەدات هەروەها یارمەتی دەرێکی باشی پەنکریاسە.
6- شۆڤان: ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە باریکە و ئەستورە دەدات بەمەش کرداری هەرس چالاک دەبێت.
7- سێو: سێو فایبەری تواوە و نەتواوەشی تێدایە کاتێک بەتۆێکڵەوە بخورێت ئەوا ڕێژەیەکی باش فایبەری نەتواوەت دەست دەکەوێت ئەم دووجۆرە فایبەرە یامەتی کرداری هەرس دەدەن.
8- مۆز: مۆز زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی سکچوون دەبن لەبەر ئەوەی پۆتاسیۆم ی تێدایە یارمەتی وەستانەوەی دەدات.
PM:08:07:11/10/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه