بەم ڕێنماییانە خۆت بپارێزە لە شێرپەنجەی مەمک
وێستگە ستایل-
لە کاتێکدا کە ناتوانرێت ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک بکرێت، بەو پێیەی کە بۆماوە، تەمەن و هۆکارە هۆرمۆنییەکان ڕۆڵیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت مەترسییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و تەندروستی گشتی باشتر بکات، لەم باسەدا دکتۆر دیاری نیهاد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لەم جۆرەی شێرپەنجە ئاشکرادەکات کە بریتین لە :
1- پاراستنی کێشێکی تەندروست: زیادبوونی کێش بە تایبەتی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، ئاستی ئیسترۆجین و مەترسی زیاد دەکات.
2- چالاکی جەستەیی: چالاکیی جەستەیی ئاستی هۆرمۆنەکان کەمدەکاتەوە.
3- خواردنی ڕێجیمێکی تەندروست:
- گرنگیدان بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەسات.
- کەمکردنەوەی گۆشتی قوتو و گۆشتی سوور و خۆراکە شەکردارەکان.
- چونکە ئەمانە پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی مەترسییەوە هەیە.
4- سنووردارکردنی کحول: تەنانەت بڕێکی کەم مەترسی زیاد دەکات، هەربۆیە باشتر وایە دوور بکەویتەوە لە خواردنەوە کحولیەکان.
5- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان نەک تەنها پەیوەندی بە شێرپەنجەی سییەکانەوە هەیە بەڵکو پەیوەندی بە شێرپەنجەی مەمکەوە هەیە، بەتایبەتی لە ژنانی گەنجدا.
6- کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هۆرمۆنەکان: دوور بکەوەرەوە لە چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی ناپێویست (HRT) لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا.
7- شیرپێدان: شیرپێدان بۆ ماوەی چەند مانگێک مەترسی بۆ شيرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.
8- کەمکردنەوەی بەرکەوتنی تیشک: تەنها لەکاتی پێویستدا وێنەی پزیشکی وەک سی تی سکان یان تیشکی ئێکس ئەنجام بدە، بەرکەوتنی تیشک بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە مەترسی زیاد بکات.
9- پشکنینی بەردەوام: مەمۆگرام و پشکنینی کلینیکی مەمک.
PM:07:57:11/10/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه