‌پزیشکێک: کێش لاوازی لە زیادکێشی مەترسیدارترە

وێستگە ستایل-

بە پێی توێژینەوەیەکی دانمارکی کە لەسەر 85 هەزار کەس کراوە دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی زیاد کێشن مەترسی تەندروستیان کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە زۆر لاوازن، واتا ئەگەر 5 بۆ 10 کیلۆ کێشی زیادت هەبێت هێشتا کێشەی تەندروستی کەمترت بۆ دروست دەکات بە بەراورد بە کەسێک کە 5 بۆ 10 کیلۆ لە نۆرمال کێشی کەمتر بێت.

- کەم کێشی دەبێتە هۆی: 
1- لاوازی سیستەمی بەرگری و زوو زوو نەخۆش کەوتن.
2- لاوازی و بێهێزی ماسوولکە و ئێسکەکانت و ئێسکە نەرمی. 
3- کەم خوێنی و بەدخۆراکی وەک کەمی کانزا و ڤیتامینەکان کە چەندەها کێشەی تەندروستی ترن بۆ دروست دەکەن.
4- كێشەی هۆرمۆنی و نەزۆکی هەردوو ڕەگەز و لاوازی هێزی سێکسی و تێکچوونی سووڕی مانگانە.
5- تێکچوونی لێدانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن. 
6- تێکچوونی گەشەو باڵا. 
7- درەنگ چاکبوونی برین و برینی نەشتەرگەری.
 
- لەبەر ئەوە ئەگەر کێشت لە نۆرماڵ کەمترە هەتا زووتر فریای خۆت کەویت و کێشت زیاد کەیت باشترە بەڵام بە ڕێگای زانستی و پزیشکی و لە ژێر چاودێری پزیشکدا. 


PM:08:59:09/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌