‌خانمانی دووگیان لەم خۆراکانە بەدووربن

وێستگە ستایل-

وەک دەزانرێت ماوەی دووگیانی ماوەیەکی زۆر هەستیار و گرنگە بۆ هەریەکە لە دایکەکە و کۆرپەکەی، هەربۆیە پێویستە خانمان وشیارییەکی تەندروستی باشیان هەبێت سەبارەت بە هەندێک خواردن.

- خانمانی دووگیان تا دەتوانن لەم خۆراکانە بەدووربن: 
1- نەخواردنی جگەر و گێزەر ئەویش تاوەکو 12 هەفتەی سەرەتای دووگیانی ، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A، بەرزی ڕێژەی ڤیتامین A لە 12 هەفتەی سەرەتا کاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی دەمار و مێشکی منداڵ. 

2- پێویسته‌ گۆشی سوور و شیرەمەنیەکان بە باشی بکوڵێنرێت چونکە مه‌ترسیداره‌ بۆ تووشبوونى كۆرپه‌ به‌ به‌كتریا.

3- باشتر وایە لە ماوەی دووگیانی ماسی نەخورێت چونکە زۆربەیان مادەی جیوەیان زۆرە و کاریگەریان دەبێت لەسەر مێشکی کۆرپەلە، هەرچەندە هەندێک جۆریان سەلامەتن وەکو سەلمون و ساردین.

4- دوورکەوتنەوە لە خواردنە لە قوتونراوەکان و ئامادەکراوەکان.

5- کەمکردنەوەی خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ و چا چونکە بۆ له‌بارچوونى كۆرپه‌ مه‌ترسیداره‌.


PM:08:38:09/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌