منداڵەکەت لەم خۆراکانە دووربخەرەوە
وێستگە ستایل-
کۆمه‌ڵێک خواردن ده‌بنه هۆی دابه‌زینی ئاستی زیره‌کی و بیرکردنه‌وه لە منداڵاندا، بەو پێیەی کە جۆره‌کانی خواردن و سیستەمی خۆراکی ته‌ندروست ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌شه‌ی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار و پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ماغ، لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ده‌ریان خستووه که کۆمه‌ڵێک خواردن کاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ مێشکی منداڵان و ئاستی زیره‌کی و توانای بیرکردنه‌وه به تایبه‌ت بۆ مناڵانی که‌متر له شه‌ش ساڵ، لەم باسەدا دکتۆر کامەران ڕەسوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات بە چارەخوازان.
- ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت زۆر بدرێن به‌منداڵان یان باشتره زۆر كه‌می لێ بخۆن ئەمانەن:
1- فاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا.
2- برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی ؛ برنجی قاوه‌یی و بۆر و ئاری بۆر زۆر باشتره.
3- چپس.
4- ئیندۆمی و مه‌عکرۆنی و باستا.
5- ئه‌و خواردنه‌ی بڕێکی زۆر خوێی سودیۆم و ڕه‌نگی دروستکراو و مه‌وادی حافزه‌یان تێدایه.
6- خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان.
7- گۆشتی بەرهەمهێنراوی کارگاکەکان وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باستڕمه.
8- چه‌ورییه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك و که‌ره.
9- شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه.
PM:08:31:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه