توێژینەوەیەک: پیاز کۆلیسترۆڵ و شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت
وێستگە ستایل-
نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە ساڵانە ملیۆنەها مرۆڤ دووچاری دەبنەوە لەسەرتاسەری جیهاندا، هۆکارەکەشی کەمبونەوەی دەردانی ئەنسۆلینە لەلایەن پەنکریاسەوە، بەوەش ئاستی شەکر لەخوێندا بەرز دەبێتەوە و نەخۆش ناچارە دەرمان بۆ چارەسەر وەربگرێت لەگەڵیدا سیستمی خۆراکی ڕێک بکاتەوە، ئەنجامی نوێترین توێژینەوە مژدە دەدات بە توشبوانی ئەم نەخۆشییە پیاز بخۆن بۆ ئەوەی ئاستی شەکر لەخوێنیاندا ڕێک ببێتەوە.
توێژینەوەکە گۆڤاری"Times of India" بڵاویکردۆتەوە و تیایدا هاتوە کاتێک پیاز بەشێوەیەکی ڕۆژانە بخورێت و لەگەڵیدا دەرمانی میتفۆرمین وەربگرێت ئەوە ئاستی شەکر لەخوێندا بە ڕێژەی%50 کەمدەبێتەوە و ئەمەش لەسەر مشکی تاقیگە تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی دڵخۆشکەری هەبووە هەر ئەوەش نییە بەڵکو پیاز کۆلیسترۆڵی زیان بەخش لەخوێندا کەمدەکاتەوە.
پیاز یەکێکە لەو خواردنە سوودبەخشانەی یارمەتی کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی شەکر و کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن دەدات ، دەکرێت بەشێوەی زەڵاتە و بە کاڵی بخورێت یان لەناو شۆربا و ژەمەکاندا یان بەبرژاوی.
PM:08:08:09/10/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه