‌پیاوان یان خانمان...کامیان زیاتر دووچاری خەمۆکی دەبن ؟

وێستگە ستایل-

توێژەرانی ئوستورالیا لە نوێترین دۆزینەوەیاندا کە لە گۆڤاری "Nature Communications" بڵاویانکردۆتەوە ئاشکرایانکردووە کە بۆماوەیی خانمان وادەکات ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشی خەمۆکی زیاتر بێت بە بەروارد بە پیاوان، ئەمەش ڕێگا چارەسەری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت.

لەم تاقیکردنەوە زانستییەدا شیکاری بۆ DNA ی نزیکەی 200 هەزار کەسی تووشبوو بە خەمۆکی ئەنجامدراوە بە مەبەستی دیاریکردنی بۆماوەیی نەخۆشەکان.

بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە کە لە لایەن پەیمانگای Berghofer بۆ توێژینەوە زانستییەکان بە ئەنجام گەیەندراوە، خانمان دوو هێندە زیاتر بۆماوەیی تووشبوونیان هەیە بۆ خەمۆکی بە بەراورد بە پیاوان.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەر دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی خەمۆکی لە خانماندا.


PM:07:13:08/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌