كاریگەرییە لاوەکییەکانی خوێن خەستی لەماوەی دووگیانیدا
وێستگە ستایل-
خوێن خەستی حاڵەتێکی مەترسیدارە بەتایبەت لە ماوەی دووگیانیدا، هەربۆیە پێویستە خانمان ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن و سەردانی پزیشکەکانیان پشتگوێ نەخەن، لەم باسەدا دکتۆرە هدی محی الدین پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون کاریگەرییە لاوەکییەکانی خوێن خەستی ڕووندەکاتەوە کە ئەمانەن:
1- لەبارچوون.
2- لەدایکبوونی کۆرپەلە بە مردویی: واتە مردنی لە دوای حەفتەی بیستەمی دووگیانی .
3- زوو لەدایکبوون : واتە لەدایکبوون پێش حەفتەی سی و حەوت.
4- تووشبوون بە پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانی.
5- کێشەی گەشە لەناو منداڵدان : واتە کەم بوونەوەی ئاستی گەشەی کۆرپەلە لەناو منداڵدان.
6- جەڵدەی مێشک.
7- تووشبوون بە جەڵدەی دڵ.
8- ھەبوونی خەستبوونەوەی خوێن لە ناو ملوولەکانی وێڵاشدا کە کاردەکاتە سەر جووڵەی خوێن بۆ کۆرپەلە .
9- تێکچوونی کاری وێلاش و کەمبوونەوەی گواستنەوەی خۆراکە ماددە و ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە.
PM:06:52:08/10/2025
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه