چارەسەرێکی نوێ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بنربڕ دەکات
وێستگە ستایل-
بەم دواییانە تیمێک لە توێژەران ئاشکرایانکردووە کە جینێکی تایبەت دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە تێگەیشتن و چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووهەم کە یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە جیهاندا.
ئەم دۆزینەوەیە تیشک دەخاتە سەر جینی SMOC1 کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە ڕێکخستنی فەرمانی خانەکانی پەنکریاسدا کە بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی ئەو هۆرمۆنانەی کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخەن.
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە بێت لە خەڵکانی تەندروستدا جینی SMOC1 تەنها لە خانەکانی ئەلفای پەنکریاسدا کارایە کە بەرپرسن لە دەردانی هۆرمۆنی گلوگاکۆن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، بەڵام توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم جینە لە کەسانی تووشبووی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووهەمدا لە خانەکانی بێتاشدا کارایە کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن.
PM:06:33:08/10/2025
ئهم بابهته 1456
جار خوێنراوهتهوه