توێژینەوەیەک: پاسکیل سواری زیانی هەیە بۆ پیاوان
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەری پاسکیل سواری لەسەر تەندروستی پیاوان ئاشکرا کردووە.
توێژینەوەکە کاریگەری نەرێنی پاسکیل سواری لەسەر توانای وەچە خستنەوەی پیاوان ئاشکرا کردووە، نەک تەنها بەهۆی ئەو جلوبەرگە تەسکەی دەیپۆشن بەڵکو کوشنی دانیشتنی پاسکیلەکەش زیانی هەیە بۆیان.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە ئەو پیاوانەی هەفتانە زیاتر لە سێ کاتژمێر پاسکیل سواری دەکەن ئەگەری منداڵ خستنەوەیان %۲٥ کەمتر دەبێت بەراورد بەو پیاوانەی ئەم وەرزشە ناکەن.
توێژەرەوەکان هۆکاری ئەم زیانەی پاسکیل سواریان بۆ کوشنی پاسکیل گەڕاندۆتەوە کە وادەکات پەستان بکەوێتە سەر ئەو مولوولە خوێنانەی خۆراک بە کۆئەندامی نێرینەی پیاوان دەدات، ئەوەش پلەی گەرمای گونەکان بەرزدەکاتەوە و ژمارەی تۆو کەمدەکاتەوە و کوالیتیان خراپ دەکات بێجگە لەوەش توانای سێکسی پیاوان کەمدەبێتەوە.
PM:06:18:08/10/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه