‌چەند نیشانەیەکی چاڵی بەشی خوارەوەی پشت لە کۆرپەدا پێویستی بە پشکنینە

وێستگە ستایل-

چاڵی بەشی خوارەوەی پشت کونێکە لە بەشی خوارەوەی پشت کە لە کاتی لەدایکبوونەوە هەیە، بەڵام هەندێکجار تا کاتی پشکنینی 6 هەفتەیی کۆرپەکە هەستی پێناکرێت، زۆربەیان تەنها کونێکی داخراون کە دەکەونە سەرەوە یان ناو چاڵی سمت و پێویستیان بە هیچ پشکنین یان چارەسەرێک نییە.

- ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو، دەبێت کۆرپەکە ڕەوانەی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ پشکنین وەک پشکنینی سۆنەر (Ultrasound)، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 8 هەفتە بەسەر تەمەنی واتە دوای ڕەقبوونی کەوانەکانی بڕبڕەی پشت پێویستە MRI ئەنجام بدرێت، ئەویش یان لە کاتی شیردان و خەوتندا یان بە بێهۆشکردنی گشتی.

- نیشانەکان ئەمانەن:
1- قەبارەی چاڵەکە (کونەکە) زیاتر بێت لە 2,5 سم لە سەرەوەی لێواری کۆم (دەرچەی دواوە).
2- لەگەڵیدا نیشانەی تری پێست هەبێت، وەک: پەڵەیەکی پڕ موو، زیادەی پێست (skintag)، یان گرێیەکی چەوری.
3- لەگەڵیدا شێوازی نائاسایی (Malformation) ی پەیوەندیدار بە کۆم و ڕیخۆڵەی هەبێت.


PM:04:17:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌