‌نیشانەکانی ملە خڕە لە منداڵاندا کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

دوای دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن و گەڕانەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانەکان، چەندین نەخۆشی ڤایرۆسی زیاتر بڵاو دەبنەوە و باوتر دەبن، یەکێک لەو نەخۆشیە ڤایرۆسیانە ملەخڕەیە یاخود گوێ ڕەپە کە ھەوکردن و ھەڵئاوسانی لیکەڕژێنەکانە، ئەم نەخۆشییە گوازراوەیە لە ڕێگای کۆکە و پژمین لە کەسێکی تووشبووەوە بۆ کەسێکی دیکە یان بەھۆی بەکارھێنانی کەلوپەلی ئەو نەخۆشەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها زۆربەی حاڵەتەکانی ئەم نەخۆشییە لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 14 ساڵاندا دەبینرێت، لەم باسەدا دکتۆر ئاوات واژەیی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان باس لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات.

- نیشانەکانی نەخۆشیەکە سەرەتا بریتیە لە: 
1- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی. 
2- ژانەسەر.
3- ڕشانەوە.
4- ئازاری لەش و ماسولکەکان.

- پاشان ھەڵئاوسانی لیکەڕژێنەکان بە تایبەت لیکەڕژێنی نێوان گوێ و شەویلگ دەردەکەوێت کە لەوانەیە یەک لا یان ھەردوو لا بگرێتەوە و منداڵی تووشبوو ھەست بە ئازار دەکات لە کاتی خواردن و خواردنەوە و تەنانەت کاتی قسەکردنیش، ھەر کاتێک ئەو نیشانانە دەرکەوتن پێویستە نەخۆش ببرێتە لای پزیشکی منداڵان بۆ چارەسەری پێویست.


PM:04:05:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌