‌پێکوتەیەکی نوێ دژ بە هەستیارییە توندەکان بەرهەمدەهێندرێت

وێستگە ستایل-

تیمێک لە توێژەرانی نێودەوڵەتی توانیویانە پەرەبدەن بە دۆزینەوەی پێکوتەیەک بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوودانی کارلێککردنە بەرگرییەکان و هەوکردنە مەترسیدارەکان تاوەکو لە داهاتوودا ڕێگە خۆشبکەن بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە هەستیارییە مەترسیدارەکان لە مرۆڤدا.


ڕێزلێنراوی خەڵاتی نۆبڵ درو وایسمان کە سەرپەرشتیاری تەواوی ئەم توێژینەوە زانستییە بووە ڕایدەگەیەنێت کە پێکوتەی جۆری mRNA دەتوانێت ڕێگری بکات لە کارلێکە بەرگرییەکان، ئەمەش ڕێچکەشکاندنێکی نوێی پزیشکی دەهێنێتە بەرهەم کە بتوانێت ژیانی ملیۆنەها کەس لە سەرتاسەری جیهاندا لە حاڵەتە هەستیارییە زۆر تووندەکاندا لە مردن ڕزگاربکات.

جێگەی باسە گرنگی بەدیهێنانی ئەم پێکوتە mRNA یە نوێیە ئەوەیە کاتێکی زۆر کەمتر دەخایەنێت بۆ کارکردن لە جەستەی مرۆڤدا بە بەراورد بە پێکوتەکانی پێشوتر.


PM:03:45:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌