‌پسپۆڕان: لەکاتی نوستندا دەمتان بەلەزگە دامەخەن

وێستگە ستایل-

بۆ خەوێکی خۆش و بێ پرخە هەندێک کەس پەنا دەبەنە بەر داخستنی دەمیان بەسوود وەرگرتن لە لەزگەی تایبەت بەڵام پسپۆڕان ئاگای لە زیان و مەترسییەکانی ئەم ڕەفتارە دەدەن.

جێگەی باسە ئەم بابەتە لەنێو چالاکوانەکانی تۆڕی تیکتۆکدا بڵاوبۆتەوە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە ئەم بەرهەمە دەفرۆشن.

ڕاستیەکی زانستی هەیە کە هەناسەدان لەڕێی لوتەوە لەکاتی نوستندا باشترینە بۆ خاوێنکردنەوەی ئەو هەوایەی هەڵدەمژرێت پێش ئەوەی بگاتە سییەکان بەڵام هەناسەدان بە دەم هۆکاری تووشبوونە بەهەوکردنی قوڕگ و وشکبونەوەی ناو دەم.

دکتۆرە کیمبرلی کە پسپۆڕی نوستنە دەڵێت "ئەو توێژینەوانەی کە پشتگیری بەکارهێنانی ئەم جۆرە لەزگەیە دەکەن لەکاتی نوستندا زۆر کەمن، لەڕاستیدا ئەمە هۆکارە بۆ دووچاربوون بە هەناسەتەنگی و هەندێکجار خنکان".

"هەروەها باشترە ئەو کەسانەی کە لە کاتی نوستندا گرفتی هەناسەدانیان هەیە بەدەم، بۆ هۆکاری ئەم حاڵەتە بگەڕێن و چارەسەری بکەن چونکە چارەسەر نەکردنی زۆرجار گرفتی گەورەتر دروستدەکات".


PM:03:13:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌