‌چیدیکە توێکڵی لیمۆ فڕێمەدە

وێستگە ستایل-

زۆرینەی خەڵک لە پاش بەکارهێنانی لیمۆ توێکڵەکەی فڕێدەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا توێژینەوەکان سوود و گرنگییەکانی توێکڵی لیمۆ ئاشکرادەکەن.


پێگەی "Very Well Health" ی بەریتانی چەند سوودێکی گرنگی توێکلێ لیمۆ ئاشکرادەکات کە گرنگترینیان پاراستنی تەندروستی ددانەکان و ڕێگریکردنە لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

- سەرەکیترین سوودەکانی توێکڵی لیمۆ ئەمانەن: 
1- بەهێزکردنی بەرگری جەستە بە هۆی هەبوونی دژەئۆکسێنەرە گرنگەکان.
2- دەوڵەمەندی بە کانزاکانی کالسیۆم، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.
3- پاراستنی تەندروستی ددانەکان و ڕێگریکردن لە هەوکردنە بەکتریاییەکان.
4- دابەزاندنی فشاری خوێن و کۆلسترۆلی زیانبەخش، ئەمەش ڕێگریدەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ.
5- پێکهاتەی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەرەکان ڕێگریدەکەن لە دووچاربوون بە شێرپەنجە.


PM:05:56:01/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌