مەبەست لە ئاوبەنگی سک چییە ؟
وێستگە ستایل-
ئاوبەنگی سک واتا کۆبوونەوەی شلەمەنی لەنێو نێوەندە بۆشاییەکانی ناوسک کە دەکرێت بە هۆکاری جیاواز ڕووبدات، هەروەها نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بە گوێرەی هۆکار و ڕێژەی ئاوبەنگییەکە دەگۆڕێت، لەم باسەدا دکتۆرە شاگوڵ کمال عزیز پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە و غودە باس لە هۆکارەکان و نیشانەکانی ئاوبەنگی سک دەکات.
- هۆکارەکان بریتین لە :
1- سست بوونی کۆئەندامی سوڕان (دڵ)، ڕەقبوونی پەردەی دەوری دڵ.
2- سستی گورچیلە.
3- نەخۆشی دریژخایەنی جگەر، بە مۆم بوونی جگەر و پەککەوتنی.
4- بوونی کڵۆ خوێن لە سیستمی ئاڵوگۆڕی خوێنی جگەر.
5- بوونی هەوکردن.
6- بوونی شێرپەنجە.
7- کێشەی پەنکریاس.
- نیشانەکان ئەمانەن:
1- دەگونجێت هەست بە گەورەبوونی سکی بکات.
2- هیلاکەتی و زوو ماندوو بوون.
3- هەناسە توندی.
4- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
5- سکئێشە.
6- ڕشانەوە.
7- قەبزی و بەپێی حاڵەتەکە چەندین نیشانەی تری جوراوجۆر.
PM:03:13:24/09/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه