‌پزیشکێک: بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لە لایەن منداڵانەوە چەندین لێکەوتی خراپی هەیە

وێستگە ستایل-

بە گوێرەی زانستی پزیشکی منداڵ تاوەکو تەمەنی دوو ساڵی پێویستە ڕێگری لێبکرێت لە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و ئایپاد لە لایەن منداڵانەوە، ئەمەش واتە بە هیچ جۆرێک نابێت دایکان و باوکان شاشە زیرەکەکان بخەنە بەردەستی منداڵەکانیان کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمترە، هەروەها ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان 2  بۆ 5 ساڵدایە ڕۆژانە  لە 1 کاتژمێر زیاتر بۆیان نییە شاشە زیرەکەکان بەکاربهێنن، لە دوای تەمەنی 5 ساڵی لە 2 کاتژمێر زیاتر بەکارنەیەت وە لەژێر چاودێری دایک و باوک بێت باشترە، لەم باسەدا دکتۆر هونەر عوسمان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشە لێکەوتە خراپەکانی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لە لایەن منداڵانەوە دەخاتەڕوو.

1- بە هیچ جۆرێک نابێت منداڵان لە شوێنی تاریکدا سەیری تەلەفزیۆن یان شاشەی زیرەک بکەن، بەو پێیەی دەبێتە هۆی تەشەنوج و زیانگەیاندن بە چاوی منداڵەکە.

2- زیاد بەکارهێنانی شاشە هەندێک جار دەبێتە هۆی فرە جوڵەیی و کاریگەری لەسەر مێشک و دەروون و تێڕامانیان دروست دەکات، وە دەبێتە هۆی کەمی تەرکیز لە منداڵەکەدا.

- پێویستە لەجێگەی شاشەکان منداڵەکەت بەم چالاکیانە سەرقاڵ بکەیت:
1- چوونە دەرەوە و پیاسەی ڕۆژانە بۆ دەرەوەی ماڵ.
2- شوێنێکی تایبەت هەبێت بۆ یاریکردن و سەرقاڵکردنی منداڵەکەت، بەتایبەت ئەو یاریانەی جوڵەی تێدایە وەکو خەتخەتێن و میکانۆ و ماڵەباجێنە .
3- دانانی کتێبخانەیەکی بچوک کە نامیلکە و چیرۆکی منداڵانی تێدابێت، یاخود کتێبی ڕەنگکردنی وێنە.


PM:02:59:24/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌