‌نیشانەکانی غوددەی تەمەڵ کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

نەخۆشی غوددەی تەمەڵ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی نێو خەڵک، هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە کەمی دەردانی هۆرمۆنی سایرۆکسینە لە لایەن ڕژێنی پەریزادەی ملەوە، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی گشتی چەند نیشانەیەکی باوە بەڵام دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەش گۆڕانکاری تێدا ڕووبدات، لەم باسەدا دکتۆر میران عیرفان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی باس لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات و ڕوونکردنەوە بە چارەخوازان دەدات.

- نیشانەکان بریتین لە :
1- هێواش لێدانی دڵ.
2- زیادبوونی کێش.
3- نەمانی ئارەزووی خواردن.
4- زیادبوونی ئارەزووی خەو.
5- قەبزی.
6- هەستکردن بە سەرما.
7- بێتاقەتی و لاوازی.
8- زبربوونی پێست.
9- ئازاری جومگە و ماسولکەکانی لەش.
10- هەڵوەرینی قژ.


PM:08:35:23/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌