‌هۆکاری گەورەبوونی سنگی منداڵی تازە لە دایکبوو چییە ؟

وێستگە ستایل-

گەورەبوونی سنگی مندالی تازە لە دایک بوو ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون ڕوودەدات لە ئەنجامی ئاستی بەرزی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کە لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە، لەم حاڵەتەدا لەوانەیە بڕێکی کەم شیر لە سنگی کۆرپەکەدا هەبێت.

- جێگەی باسە ئەم حاڵەتە ئاساییە و ‎دیاردەیەکی باوە کە منداڵی تازە لە دایک بوو مەمکی گەورە دەبێت نزیکەی 1 بۆ 2 سم و شیری لێ دێت.

- دەستکاری کردنی یان فشارخستنەسەری بە مەبەستی دەرهێنانی شیرەکە کارێکی هەڵەیە و مەترسیدارە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن.

- ئەمە حاڵەتێکی غەیرە نەخۆشییە و بەزۆری لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەدا خۆی چارەسەر دەبێت.


PM:08:22:23/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌