زاناکان هۆکارە بۆماوەییەکانی چەندین نەخۆشی دەدۆزنەوە
وێستگە ستایل-
لە چەند ساڵی داهاتوودا زاناکانی ڕوسیا بە نیازن نهێنی لە پشت هۆکارە بۆماوەییەکانی دیاریکردنی سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییە جیاوازەکانی وەک شەکرە، شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە بدۆزنەوە بە گوێرەی پلانێکی ڕێکخراو.
ئەو زانایانە پلانێکی گشتگیریان هەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان بە بەشداریکردنی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکان، هەروەها لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەندین تەکنیکی پێشکەوتووی دیمۆگرافی تاوەکو بتوانرێت دەرەنجامێکی ڕاست و دروستی هەبێت.
جێگەی باسە وا بڕیارە ئەم توێژینەوانە تیشک بخاتە سەر پەیبردن بە ئەو هۆکارە بۆماوەییانەی کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەیدابوونی نەخۆشییە بڵاوەکانی نێو خەڵک کە بە ڕێژەیەکی بەرز دەبنە سەرچاوەی مردن بۆ کەسانی تووشبوو وەک نەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی ناوەندە کۆئەندامی دەمار و کۆئەندامی هەرس.
ئامانجی ئەم توێژینەوە زانستییانە بۆ مەبەستی پەرەدانە بە بەرەوپێشبردنی ڕێگاکانی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانکردنی هەریەکە لەو نەخۆشییە بڵاوانەی کە باس کران، ئەمەش ڕەوتێکی نوێی زانستی پزیشکی دەخولقێنێت.
PM:01:24:18/09/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه