‌ڤیاگرا دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاوەکان

وێستگە ستایل-

چەند ڕاپۆرتێکی پزیشکی کاریگەری لاوەکی بەکارهێنانی دەرمانی ڤیاگرایان ئاشکرا کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم دەرمانە بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی پیاوان بەکاردەهێنرێت.

کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە لەنێوان لەدەستدانی هەستی بیستن و بینین و هەڵوەرینی قژدا بووە.

بە گوێرەی داتاکان لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2024 زیاتر لە 900 پیاو کە ئەم دەرمانەیان بەکارهێناوە لە وڵاتی بەریتانیا، نزیکەی   6 کەسیان بەهۆی  زۆر بەکارهێنانی دەرمانەکە هەستی بیستنیان بە تەواوەتی لە دەستداوە، هەروەها 41 حاڵەتی گرفتی بینین هەبووە کە دووان لەوان بەتەواوەتی بینینیان لەدەستداوە و دووانیان توشی تەڵخی و ناڕوونی بینین بوون و حاڵەتی نابینا بونەکە بەجۆرێک بووە کەسەکە هەموو دیمەنێکی بە شینی بریقەدار بینیوە.

هاوکات بەشێک لە بەکارهێنەرانی دەرمانەکە توشی نەخۆشی دەردە ڕێوی بوون و قژیان ڕوتاوەتەوە، هەندێکی دیکەیان توشی سوربونەوەی پێست و گرفتی ڕژێنی پەریزادە بوون و  حاڵەتی ئاوسانی دەم و زمان و سەرگێژخواردن و دڵەڕاوکێ و ئاوسانی سک لەناویاندا هەبووە.


PM:04:27:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌