‌زیانەکانی پاککردنەوەی گوێ بزانە

وێستگە ستایل-

هەمیشە لە نێو خەڵکیدا پاککردنەوەی گوێ بە یەکێک لە کردارەکانی پاکوخاوێنی هەژماردەکرێت، بەڵام ئەوەی سەرنجراکێشە ئەوەیە کە خوراندن و پاککردنەوەی گوێ لە ڕووی زانستی پزیشکییەوە کارێکی هەڵەیە و زیانەکانی لە سوودەکانی زۆر زیاترن، لەم باسەدا دکتۆر محمد جزا نوری قەرەداغی پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و بۆڕی هەناسە باس لە زیانەکانی ئەم کردارە دەکات بۆ چارەخوازان کە بریتین لە : 

1- بریندارکردنی پێستی ناو گوێ.
2- دڕاندنی پەردەی گوێ.
3- هەوکردنی گوێ.
4- پاڵنان بە مێوی سروشتی ناو گوێ بۆ سەر پەردەی گوێ.
5- هەستیاری گوێ.
6- دومەڵی گوێ.
7- بەجێمانی لۆکە وشتی تر لە ناو گوێ.

- کەواتە باشتر وایە ئەگەر گوێ خورا بە ئانیشک بیخورێنیت نەک دەستت.


PM:06:50:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌