‌نیشانە و ئاڵۆزییەکانی تووشبوون بە کرمی زراو کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

تووشبوون بە کرمی زراو روودەدات لە ڕێگەی میکرۆبێک بە ناوی Ascaris Lumbricoides ، لەم باسەدا دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و ناظور باس لە نیشانەکان و ئاڵۆزییەکانی ئەم حاڵەتە دەکات بۆ چارەخوازان.

- نیشانەکانی کرمی زراو بریتین لە :
1- ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست (RUQ): ئازارێکی لەناکاو، لەوانەیە لە ئازاری بەردی زراو بچێت.
2- هێڵنجدان و ڕشانەوە: هەندێک جار ڕەنگە کرمەکان ببنە هۆی ڕشانەوە.
3- تا: ئەگەر هەوکردنی لاوەکی (هەوکردنی بۆری یان کیسی زراو) ڕووبدات.
4- زەردووی: بەهۆی ڕێگریکردنی لە دەرچوونی زەرداو.
5- میزی تاریک و پیسایی کاڵ: بەهۆی گیرانی بۆری زەرداو.
6- سک ورگ کاتێک دەستی لێدەدرێت: بە تایبەت لەسەر ناوچەی جگەر و زراو.
7- خراپی هەرسکردن و ئاوسانی سک. 

- ئاڵۆزییەکان ئەگەر چارەسەر نەکرێن بریتین لە :
1- هەوکردنی توندی کیسی زراو.
2- هەوکردنی هەوکردنی بۆرییەکانی زەرداو.
3- هەوکردنی پەنکریاس (ئەگەر کرمەکە بۆری پەنکریاسی داخست).
4- هەوکردنی خوێن لە حاڵەتە توندەکاندا.


PM:06:40:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌