‌نیشانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا

وێستگە ستایل-

پیاوان پێویستیان بە پشکنینی تەندروستی بەردەوام هەیە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات یه‌كێكه‌ له‌ باوترین شێرپه‌نجه‌كان له‌ پیاواندا، هەندێک جۆری شێرپەنجە لەوانەیە مەترسیدار نەبێت و پێویستی بە چارەسەرێکی کەم هەبێت، بەڵام ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا هەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت.

- هەر بۆیە پشکنینی پێشوەختە پێویستە، لە کاتێکدا ڕێنماییە گشتییەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لە تەمەنی 55 ساڵییەوە دەست بە پشکنین بکەیت، بە تایبەتی گەر مێژووی خێزانی تووشبووی شێرپەنجەت هەبێت.

نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بریتین لە: 
1- بوونی گرفت لە میزکردندا.
2- بینینی خوێن لە کاتی میزکردندا.
3- بوونی ئازار و نائارامی لەبەشی حەوزدا.
4- هەستکردن بە پەستانێکی زۆر لەسەر بڕبڕەی پشت.

گەر هەست بە نیشانەکانی شێرپەنجە دەکەیت، یاخود تەمەنت بەرەو زیادبوون دەڕوات پێویستە ئاگاداری تەندروستیت بیت پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدەیت.


PM:06:21:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌