‌لە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت پێویستە چی بکرێت ؟

وێستگە ستایل-

وەک دەزانرێت نەشتەرگەری جوانکاری لووت لە ئێستادا یەکێکە لەو نەشتەرگەرییە جوانکاریانەی کە لە لایەن خەڵکەوە زۆرترین خواستی لەسەرە، بەو پێیەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەوەندە باوە پێویستە بزانرێت کە لە پاش ئەنجامدانی ئەم جوانکارییە ڕێنماییەکان بە باشی پەیڕەو بکرێن، لەم باسەدا دکتۆرە ژینۆ عادل هەورامی پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ چەند ڕێنماییەک دەداتە چارەخوازان کە بریتین لە :

1- پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی پزیشک ، لەکاتی خۆیدا سەردانی پزیشک بکرێتەوە.
2- خواردنی دەرمانەکان بە ڕێکوپێکی.
3- بەکارهێنانی ساردکەرەوە بۆ ناوچەوان و ڕوومەتەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان.
4- دوورکەوتنەوە لە چالاکی قورس و وەرزش.
5- پێویستە سەری بەرز ڕابگرێت و دووربکەوێتەوە لە دانەواندن.


AM:11:54:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌