‌چەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە

وێستگە ستایل-

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە باوترین حاڵەتەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر لە نێو خەڵکیدا بە خانمان و پیاوانەوە، ئەم حاڵەتە بەوە دەناسرێت کە تێیدا ترشەڵۆکی گەدە و خۆراکی هەرسکراو لە گەدەوە ئاڕاستە دەکرێن بۆ ناو سورێنچک لە ڕێگەی زمانەی سورێنچکەوە، ئەم حاڵەتە ئەگەر بۆ ماوەیەکی دورو درێژ بەردەوام بێت سەرەنجام دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ناوپۆشی گەدە و دواجار گۆڕینی خانەکانی بۆ شێرپەنجەیی، لەم باسەدا دکتۆر هیوا ئەبوبەکر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر چەند ڕێنماییەک دەداتە چارەخوازان سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستن لەم حاڵەتە کە بریتین لە :

1- پاراستنی کێشێکی تەندروست.
2- خواردنی ژەمی سووک چەند جارێک لە ڕۆژەکەدا لە جێگەی ژەمە خۆراکی کەم و قورس.
3- دوورکەوتنەوە لە خواردن بە لایەنی کەم 3 کاتژمێر بەر لە خەوتن.
4- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
5- نەپۆشینی جلوبەرگی تەسک کە پەستان بخاتە سەر گەدە.


AM:11:48:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌