هۆکار و نیشانەکانی میزەڵدانی فرەچالاک چییە ؟
وێستگە ستایل-
میزەڵدانی فرەچالاک واتە زیادچالاکی و زیادگرژبوونی خۆنەویستانەی ماسوولکەکانی میزەڵدان پێش ئەوەی میزەڵدان پڕ ببێت یاخود بگاتە ئاستی پێویست بۆ میزکردن، لەم باسەدا دکتۆر نەبەز سیوەیلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ هۆکار و نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ڕووندەکاتەوە.
- بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکان بریتین لە :
1- هەستێکی زۆر توند بۆ میزکردن.
2- زوو زوو میزکردن.
3- نەتوانینی دواخستنی میز و پەلەمیزێ.
4- هەندێ جار میزڕانەگرتن و تەڕبوونی جل و بەرگ.
- هۆکارەکانی میزڵدانی فرەچالاک بریتین لە :
1- هۆکاری نەزانراو.
2- زەبری پشت و بڕبڕەکان یاخود جەڵتەی مێشک.
3- گیران یان تەسکبوونەوەی میزەڕۆ.
4- بەردی میزڵدان و هەوکردن.
5- گرێی میزڵدان.
6- گەورەبوونی پرۆستات.
- چارەسەرەکانی میزەڵدانی فرەچالاک بریتین لە :
1- فێربوونی ڕێنمایی و وەرزشی حەوز.
2- دەرمان بەشێوەی حەپ.
3- دەرزیی دیواری میزەڵدان یاخود بۆتۆکس.
4- دانانی ئامێری ڕێکخەری دەماریی و چالاکیی میزەڵدان لەژێر پێست.
5- نەشتەرگەری لە کۆتا قۆناغدا ئەگەر سوود وەرنەگیرا لە چارەسەرەکانی دیکە.
AM:11:26:15/09/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه