‌نوێترین چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی دۆزرایەوە

وێستگە ستایل-

تیمێکی توێژەرانی لە تاقیگەکانی JAX لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیویانە پەرەبدەن بە چارەسەرێکی نوێی دژەتەن بە کە دەکرێت ڕێگای ڕووبەڕووبونەوەی جیهان دژی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بگۆڕێت.

وەک دەزانرێت ئەم ڤایرۆسە هەموو ساڵێک بە تایبەتی لە وەرزی پایزدا سەرهەڵدەدات و یەکێکە لە بڵاوترین پەتا وەرزییە کوشندەکان، ئەم نەخۆشییە تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنبڕکەری نییە، هەربۆیە توێژەران بە هیوان کە ئەم توێژینەوە ببێتە فریادڕەسی ملیۆنان کەس لە جیهاندا.

ئەم تاقیکردنەوە نوێیە لە هەنگاوی یەکەمیدا توانراوە لە نێو تاقیگەدا کاری لەسەر بکرێت بە تێکەڵکردنی دژە تەنەکان و تاقیکردنەوەی لەسەر مشک، کە لە نێویاندا مشکی بەرگری لاوازی تێدابووە و دەرکەوتووە ئەم چارەسەرە نوێیە دەتوانێت لەسەر جەستەی بەرگری لاوازیش کاربکات و کاریگەری هەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئەم چارەسەرە نوێیە بە جۆرێک بەرهەمهێنراوە کە بتوانرێت لە کاتی بڵاوبوونەوەی جیهانی ئەم پەتایە سوودی لێوەربگیرێت، بەو پێیەی وەک چارەسەرەکانی پێشتر ڤایرۆسەکە ناتوانێت بازدان بکات لە دژی و کاریگەری نەمێنێت.


AM:11:19:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌