توێژەران: گریانی منداڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر دایک و باوک دەبێت
وێستگە ستایل-
توێژەران ڕایانگەیاندووە کە گریانی منداڵ کاتێک لە ئازارێکی زۆردایە دەبێتە هۆی وروژاندنی لایەنی هەست و سۆزی هەریەکە لە دایک وباوکەکە کە وایان لێدەکات هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر لە پێناو منداڵەکەیان.
وێنەگرتنی تیشکی گەرمی دەریخستووە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گریان و ناڕەحەتی منداڵدا ڕۆیشتنی خوێنیش بۆ ڕووخساری دایک وباوکەکان زیادیکردووە، هەروەها وەڵامدانەوەی لەش کاریگەرتر دەبێت بە گریانی ناڕێک و بەرز.
پرۆفیسۆر نیکۆلاس ماتیڤۆن لە زانکۆی سانت ئیتیان لە فەرەنسا ئاماژەی بەوە داوە کە وەڵامدانەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی هەستەکانییەوە بۆ گریانی منداڵ وابەستەیە بە توندی و جۆری گریانەکە، هەروەهە دەڵێت:" ئێمەی مرۆڤ هەست و سۆزەکانمان کاریتێدەکرێت لە لایەن پلەکانی دەنگەوە، هەربۆیە دەبینین کە دایک و باوکێک چۆن شپرزە دەبن لە ئەنجامی بیستنی گریانی منداڵەکەیانەوە".
دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە بە سادەیی ئەوە دەردەخات کە مرۆڤ هەست و سۆزەکانی بە کارتێکەرە دەرەکییەکان کاریگەر دەبێت و ڕاستەوخۆ وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ ژینگەی دەوروبەر.
PM:04:49:14/09/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه