‌5 خووی ڕۆژانە خانەکانی مێشک تێکدەشکێنێت

وێستگە ستایل-

دەرەنجامی توێژینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیانەکانی چەند خوویەکی ڕۆژانەی مرۆڤ ئاشکرادەکات کە وا دەردەکەون بێ زیان و ئاسایی بن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خووانە کاتێک زۆر دووبارە دەکرێنەوە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە مێشک و دووچاربوونی بە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و خەمۆکی.

خووی ڕۆژانە بەو کردارانەی مرۆڤ دەوترێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر یەک دووبارە دەکرێنەوە، بە جۆرێک ئەم کردارانە دەبنە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە و دەگەن بە ئاستێک کە مرۆڤ پێویستی بە بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندیان نییە.  

- ئەو 5 خووە بریتین لە :
1- بوەستە لە وتنی بەڵێ بۆ هەموو شتێک، لە جێگای ئەوە بڵێ من بیری لێدەکەمەوە، بەر لە وەرگرتنی هەر بەرپرسیارێتییەکی نوێ لە ژیاندا.

2- ئەنجامدانی چەند کردارێک لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی لاوازکردنی یادگە و توانستی بڕیاردان، هەروەها زیادکردنی دڵەڕاوکێ و ترس، هەربۆیە هەمیشە یەک کردار ئەنجامبدە بە تەنها.

3- دووربکەوە لە خواردنی خۆراکە ئامادەکراوەکانی وەک پەتاتە، جپس، شیرینییەکان و دۆندرمە، بەو پێیەی ئەم خواردنانە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ نەخۆشییەکانی قەڵەوی، شەکرە، شێرپەنجە و خەمۆکی.

4- کەمی جووڵە و ئەنجامنەدانی وەرزش دەبنە هۆی کەمبوونەوەی پێدا ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک و مەترسییەکانی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی خەمۆکی و زەهایمەر زیاددەکەن.

5- خۆبەستنەوە بە ڕۆتینێکی جێگیری ڕۆژانە و وەستان لە فێربوونی بەردەوام توانستەکانی مێشک لاواز دەکات و دەبێتە هۆی پیربوونی.


PM:04:23:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌