‌چۆن خۆت دەپارێزیت لە شێرپەنجەی جگەر ؟

وێستگە ستایل-

بەم دواییانە ڕێژەی شێرپەنجەی جگەر بەردەوام لە هەڵکشاندایە و ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکانی مردن لە سەرتاسەری جیهاندا، وەک دەزانرێت هۆکارەکانی دووچاربوون بەم جۆرەی شێرپەنجە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بە مۆم بوونی جگەر لە پاش ساڵانێکی زۆر لە خواردنەوەی مەی، یاخود تووشبوون بە هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی جگەر لە جۆری B و C، هەر بۆیە پێویستە ئاگاداربیت لە تووشبوون بەم نەخۆشییە، لەم باسەدا دکتۆر باوان محمد جەزا پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەرس و جگەر چەند ڕێنماییەک دەبەخشێتە چارەخوازان بە مەبەستی خۆپاراستن لەم جۆرەی شێرپەنجە کە بریتین لە: 

1- پێویستە کێشی لەش گونجاو بێت چونکە قەڵەوی هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر و بەپێی کات ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر 
2- دوورکەوتنەوە لە ماددە کحولییەکان و جگەرە.
3- خۆ پاراستن لە تووشبوون بە هەوکردنی جگەر.


PM:03:46:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌