ئایا ڤاکسینی کۆرۆنا بۆتە هۆکاری مردنی منداڵان ؟
وێستگە ستایل-
بەرپرسانی تەندروستی لە ئەمەریکا هۆکاری مردنی ژمارەیەک منداڵیان گەڕاندۆتەوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی گۆڤاری واشنتن پۆست بڵاویکردۆتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆتە هۆکاری گیان لەدەستدانی ۲٥ منداڵ، ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا کار لەسەر وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە دەکرێت بەشێوەیەکی ناچاری.
لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بەرپرسان کاریگەری نەرێنی ڤاکسینی کۆرۆنایان ئاشکرا نەکردووە، لە بەرامبەردا ئاژانسی ڕۆیتەرز وەڵامی بەرپرسانی سەنتەری خۆراک و دەرمانی ئەمەریکیان بڵاوکردۆتەوە و تەواوی ئەم بابەتە ڕەتدەکەنەوە و ئەوەیان خستۆتە ڕوو ئەگەر ڤاکسینەکە بەم جۆرە زیانی هەبوایە ئەوا زوو ئاشکرا دەکرا و هاوڵاتیان لەبارەیەوە ئاگادار دەکرانەوە و ڤاکسینەکە بەکارنەدەهێنرا.
وەزارەتی تەندروستی ئەمەریکا لای خۆیەوە باسی لەوە کردووە هەتا ئەم بابەتە بەشێوەیەکی زانستی نەسەلمێندرێت، ئەوان تەنها وەک پڕوپاگەندە تەماشایدەکەن.
PM:03:27:14/09/2025
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه