هۆکارەکانی وشکبوونەوەی چاو کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لە حاڵەتە باوەکانی نێو خەڵک کە دەبێتە هۆی بێزارکردن و هەستکردن بە ناڕەحەتییەکی زۆر، لە ڕاستیدا هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە باوە هەمەچەشنن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێن، لەم باسەدا دکتۆر میران حەسەن پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو باس لە سەرەکیترین هۆکارەکانی وشکبوونەوی چاو دەکات کە ئەمانەن :
1- تەمەن: لە سەروو تەمەنی 50 ساڵ دروستبوونی فرمێسک وردە وردە کەم دەبێتەوە.
2- گۆڕانکاری لە هۆرمۆن: منداڵبوون و لێچوونەوە هۆکارێکن بۆ وشكبوونەوەی چاو لە خانمان.
3- بەکارهێنانی هاوێنە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو.
4- کەمی ڤیتامین A و ئۆمێگا 3.
PM:04:35:13/09/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه