چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ خانمانی دووگیان
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت ماوەی دووگیانی بە یەکێک لە هەستیارترین ماوەکانی خانمان دادەنرێت، بەو پێیەی لە مەودای ئەو 40 هەفتەیەدا زۆرترین گۆڕانکاری بەسەر لایەنی فیزیکی و دەروونی خانماندا دێت کە پێویستە خانمی دووگیان و دەوروبەرەکەشی زۆر هۆشیار بن و بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن تاوەکو هەریەکە لە دایکەکە و کۆرپەکە سەلامەت و توندروست باش بن، لەم باسەدا دکتۆرە کەژان کاوە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەداتە خانمانی دووگیان کە بریتین لە :
1- خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بخۆ:
گرنگی بە میوە و سەوزە و پرۆتینی و ڕیشاڵ و چەرەسات بدە.
2- ئاوی زۆر بخۆرەوە:
ئاو یارمەتی لەش دەدات بە شێداری بمێنێتەوە و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە.
3- تەواوکەرە خۆراکیەکان بخۆ:
پابەندبە بەو ڤیتامینانەی کە پزیشکەکەت بۆت دیاری دەکات، بەتایبەتی ترشی فۆلیک .
4- پشوویەکی تەواو وەربگرە:
خەوتن و پشوودان گرنگن لە کاتی دووگیانیدا.
5- وەرزشکردن بە بەردەوامی:
وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی دووگیانی.
6- کەمکردنەوەی فشار.
7- دوور بکەوەرەوە لە خووی زیانبەخش:
دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و دانیشتن لەگەڵ ئەو کەسانەی جگەرە یاخود نێرگەلە دەکێشن.
8- بەدواداچوون لەگەڵ پزیشکەکەت بکە:
پشکنینی بەردەوام زۆر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دووگیانیەکەت و تەندروستی هەردوو دایک و کۆرپەلە.
PM:04:03:13/09/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه