‌پەیوەندی نێوان خواردنە خێراکان و تەندروستی منداڵان چییە ؟

وێستگە ستایل-

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە پشت بە زانستی پزیشکی ببەستین، بەو پێیەی کاتێک خانمان لە ماوەی دووگیانیدا خواردنە خێراکان زۆر دەخۆن یان منداڵێک کە لەسەرەتاکانی تەمەنیدا دەیخوات کاریگەرییەکانی درێژخایەنە، لەبەرئەوەی لە ڕووی زانستییەوە سەلمێندراوە کە خواردنە خێراکان کە لە نێو خەڵکیدا بە فاست فوود دەناسرێت کار لە جینەکان دەکەن و ئەو جینانەش دەگوازرێنەوە، لەم باسەدا دکتۆر محمد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشە زیانەکانی خواردنە خێراکان لەسەر تەندروستی منداڵان دەخاتەڕوو.

- ڕێژەی قەڵەوی لەو کەسانەی خواردنە خێراکان دەخۆن زیادیکردووە و بەردەوام لە زیادبوونە، ئەمەش وا دەکات کە  بۆ منداڵەکان یان نەوەکانی داهاتوو بگوازرێتەوە، هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کە لە منداڵان ئێستا زیاد بووە و ئەوەش دیسانەوە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە کە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خواردنە خێراکان هەیە.

- هەروەها گرنگە کە بزانین ئەو کەسانەی زۆر ئەم خواردنانە دەخۆن کاریگەری دەکاتە سەر خانەکانی مێشکیان لە ڕێگەی نەچوونی ئەو ماددە خۆراکییە پێویستیانەی کە بۆ مێشك دەڕۆن و لەبەرامبەردا زیادبوونی ئەم ماددە خۆراکیانەی کە زیان بە مێشک دەگەیەنن.


PM:03:51:13/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌